هەولێر- نۆرس پرێس
سوپاى روسیا جۆره فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌تى خسته ریزى هێزى ئاسمانیى وڵاته‌كه‌یه‌وه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى حكومه‌تى مۆسكۆوه چاكسازیى تێدا كراوه و سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان به “راوچیى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان” ناوى ده‌به‌ن.
فڕۆكه‌ى راوچیى درۆنه‌كان له جۆرى A-U 50 یه و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى روستیخ-ه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه له فڕۆكه‌ى جۆرى “Ilyushin-76″ى تایبه‌ت به گوستنه‌وه‌ى سه‌ربازیى كه له‌ساڵى 1984ه‌وه خراوه‌ته خزمه‌تى سوپاوه، به‌ڵام به‌جۆرێك پێشخراوه، كه ده‌توانێت له‌یه‌ككاتدا ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان له‌ئاسماندا بدۆزێته‌وه و ڕێگریى بكات له‌و هێرشه كتوپڕ و لهناكاوانهى به‌هۆى درۆنه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
فڕۆكه‌كه كێشى سوكه و به ئاسانى كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و ده‌توانێت له‌یه‌ككاتدا چاودێریى 40 ئامانج له دوریى 400 میل له ئاسمان و 300 ئامانج لهدوریى 180 میل له‌سه‌ر زه‌وى بكات و ده‌توانرێت هه‌ر به ئاسمانیشه‌وه سوته‌مه‌نیى پێبدرێت.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌كان، له‌ئێستادا هێزى ئاسمانیى روسیا 16 دانه له‌و جۆره فڕۆكهیەی هه‌یه، كه ئامێر و كه‌ره‌سته‌ى كێش سوك و پێشكهوتوى تێدا به‌كارهێنراوه و وایلێكراوه زیاتر بفڕێت و وردتر ئامانجه‌كانى له ئاسمان و زه‌وى و ده‌ریادا بدۆزێته‌وه.