هەولێر-نۆرس پرێس
شارەزایەکی کەشوهەوا و بومەلەرزە رایگەیاند، تەنها لە ئەمڕۆ هەینی لە نێوان کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ سێ بومەلەرزە لەنێوان شاری کۆیە و هەولێر رویانداوە.
سیروان ساڵح شارەزای کەشوهەوا و بومەلەرزە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی 2.9 پلەی رێختەر بە دیاریکراوی لە کاتژمێر 07:25 ی بەیانی بوە و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتری ژێر زەوی رویداوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، بومەلەرزەی دوەم بە گوڕی 2.6 پلەی پێوەری ڕێختەر کاتژمێر 09:06ی بەیانی بوە.
باسی لەوەشکردوە، بومەلەرزەی سێیەم بە گوڕی 3.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر کاتژمێر 11:24ی بەیانی بوە، بە هەمان شێوە لە نێوان شاری کۆیە و هەولێر بوە.