هەولێر-نۆرس پرێس
ئەمەریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات لەسەر پرسی بودجە و داوا دەکات هەرچی زووە هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا دەستپێبکاتەوە.
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی سهرۆكوهزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمهریکا، لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامۆس هۆچستن راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمهریکا بۆ وزە و وەبەرهێنان کۆبووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکە مەکگۆرک پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات لەسەر پرسی بودجە و داوا دەکات هەرچی زووە هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا دەستپێبکاتەوە.