لە رێگەی دەروازەی گرێ سپییەوە.. تورکیا پشتیوانی سەربازی بۆ نێو خاکی رۆژئاوای کوردستان دەنێرێت

گرێ سپی – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی تورکیا لە رێگەی دەروازەی گرێ سپییەوە بەرەو ناوچەکانی عەین عیسا و خەفیە سالم لە باکووری رەققە، هێز و پشتیوانی سەربازی نوێیان بۆ ناو بەشە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان نارد.

کارمەندێکی دەروازەی گرێ سپی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “نیوەڕۆی دوێنی نزیکەی 14 ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا بە یاوەری بارهەڵگری بارکراو بە ژووری ئامادەکراو و کۆنکرێتی چیمەنتۆ و 3 دوورهاوێژ چوونەتە لە دەروازەی گرێ سپییەوە چوونەتە ناوەوە”.

سەرچاوەکە گوتیشی، هێزەکانى پشتیوانی بەرەو دوو ناوچە رۆشتوون، یه کەمیان سایلۆکانی شەکراک، لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسا و دووهەم بەرەو گوندی خافیە سالم، لە رۆژئاوای گرێ سپی له باکووری شاری رەققە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی ئەو پشتیوانییە سەربازییانە بە هەماهەنگی و چادێری میلیشیاکانی “شەرتەی عەسکەری” دڵسۆز بۆ تورکیا بووە و ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی هێزەکانی تورکیادا دێت، لەم ماوەی دوایدا لە ناوچەکانی سەرێ کانیێ و گرێ سپی، کە دوو شاری داگیرکراوی کوردستانی رۆژئاوان لە لایەن تورکیا و میلیشیاکانیانەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەمە چوارەم قۆناغی ناردنی پشتیوانی سەربازی لەو جۆرەن لە ماوەی ئەم مانگەدا.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی