هەولێر-نۆرس پرێس
بۆیه‌كه‌مجار له مێژوى ژاپۆندا، ناوه‌نده فه‌رمییه‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، له‌نێوان هه‌ر 10 هاوڵاتیه‌كی ژاپۆنیدا یه‌كێكیان ته‌مه‌نى له 80 ساڵ تێپه‌ڕیوه.
ناوه‌نده فه‌رمیه‌كانی ژاپۆن، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه رێژه‌ى 29.1%ى كۆى دانیشتوانى ژاپۆن كه ژماره‌یان 125 ملیۆن كه‌سه، ته‌مه‌نیان له 65 ساڵ و زیاتردایه.
ژاپۆن یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه‌مترین ژماره‌ى له‌دایكبونى تێدا تۆمارده‌كرێت، بۆیه ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌وڵى چڕى خستوه‌ته‌كار بۆئه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى دانیشتوانه‌كه‌ى به خه‌ڵكى به‌ته‌مه‌ن دابین بكات، هه‌ر بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت، “زۆرترین كه‌سانى سه‌روى ته‌مه‌نى 65 ساڵى له‌ئاستى جیهاندا، له وڵاتى ژاپۆنن”.
به‌گوێره‌ى رونكردنه‌وه‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، دواى ژاپۆن ئیتاڵیا به رێژه‌ى 24.5%ى كۆى دانیشتوانه‌كه‌ى، دواى ئه‌ویش فینلاند به رێژه‌ى 23.6%ى كۆى دانیشتوانه‌كه‌ى ته‌مه‌نیان له 65 ساڵ و زیاتره.
په‌یمانگه‌ى نیشتیمانی بۆ توێژینه‌وه‌ى دانیشتوان و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، پێشبینیى ئه‌وه‌ى راگه‌یاندوه كه هه‌تا ساڵى 2040 رێژه‌ى كه‌سانى سه‌روی ته‌مه‌نى 65 ساڵى له ژاپۆن بگاته 34.8%ى دانیشتوانه‌كه‌ى.
ژاپۆن له‌ناو وڵاته گه‌وره ئابورییه‌كاندا زۆرترین كه‌سانى به‌ته‌مه‌نى خستوه‌ته سه‌ركار، به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له سه‌روى 65 ساڵه‌وه‌یه رێژه‌ى زیاتر له 13%ى ده‌ستى كارى وڵاته‌كه پێكده‌هێنن.