قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری هەرێمی جەزیرە داوای سەپاندنی گەمارۆی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، نوێکردەوە.
ئەمەش لە راگەێنراوێکدا هات، کە تیایدا هاتووە، ئامانجی کردەوە شەڕانگێزەکانی تورکیا بە پلەی یەکەم ناسەقامگیرکردنی ئاسایش و بەتاڵکردنەوەی ناوچەکەیە لە دانیشتوانی سەرەتایی بە ناچارکردنیان بۆ هەڵاتن.
بەڕێوبەری خۆسەری پێی وابوو کە “هەموو کردەوەکانی ئەم دواییەی تورکیا ئەوە پیشان دەدەن کە دەیەوێت خاکی نوێی سوریا داگیر بکات.”
خۆسەری داوای له وڵاتانی گەرەنتیدەر كرد به‌رپرسیارێتی یاسایی و ئه‌خلاقی له ئه‌ستۆ بگرن، هه‌روه‌ها توركیا پابه‌ند بكه‌ن به رێككه‌وتنی 2019 كه ئاگربه‌ست له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی سووریا بدۆزنه‌وه.
ئەمەش لە ژێر رۆشنایی پەرەسەندنی هێرشەکانی تورکیا بەدرێژایی هێڵی سنووری بەرامبەری لە رۆژئاوای کوردستان دێت.