لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی لە حەسەکە ئەفسەرێک کوژرا و خێزانێکیش بریندار بوون

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەو پێکدادانانەی کە لە حەسەکە لە نێوان گروپی “بەرگری نیشتمانی” و هێزەکانی حکومەت روویدا، بووە هۆی کوژرانی ئەفسەرێک لە ریزەکانی و تەقینەوەی بۆمبێک لە ماڵێکدا لە گەرەکی گوێران کە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بریندار کرد.

دانیشتوانی ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی دیمەشق لە حەسەکە پرسەی “عەبدولرەحمان سەعید ئەلحاج”یان ئەنجامدا، کە ئەفسەرێکی هێزەکانی حکومەتە و خەڵکی باشووری سوریایە و دوێنێ لە تێکهەڵچوونەکاندا کوژرا.

رۆژی پێنجشەممە، حەسەکە شایەتی ئارامی تارادەیەک بوو، هێزی سەربازگەکان کشێنرانەوە، دوای ئەوەی پێکدادانێکی توندوتیژ روویدا، لە بەیانی رۆژی چوارشەممەدا، لە نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و گروپەکانی “بەرگری نیشتمانی” لە “گۆرەپانی ئەمنی” لە ناوەراستی حەسەکە، لەناو داواکاری و هەرەشەکانی نێوان هەردوولا بۆ پەرەسەندنی دۆخی سەربازی.لەکاتێکدا حەوت کەس برینداربوون کە ژنێک و دوو منداڵیان تێدایە.

پەیامنێری نۆرس پرێس بە گێرانەوە لە سەرچاوە پزیشکییەکان رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی نارنجۆکێکی دەستی، خێزانی دایکێک و ژمارەیەک لە منداڵەکانی تووشی برینێکی جۆراوجۆر بوون، ئێستاش لە نەخۆشخانەی ئەلحیکمەدان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.