دیمەشق – نۆرس پرێس
نرخی لیرەی سوری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بۆ حەواڵە و ئاڵوگۆڕ ئاستی خۆی لە 10 هەزار و 900 لیرە بۆ هەر دۆلارێک پاراست، لە چوارچێوەی بانکی ناوەندی سوریا.
لە کاتێکدا نرخی لیرە سەقامگیرییەکی ڕێژەیی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەخۆیەوە بینی، لە ماوەی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا، لە بازاڕی ڕەشدا، “بە تێکڕا” لە نێوان 13 هەزار و 500 لیرە بۆ کڕین و 14 هەزار و 100 لیرە بۆ فرۆشتن مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامشلۆ بە 14 هەزار و 100 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 900 لیرە بۆ کڕین، بەگوێرەی بازاری ئاڵوگۆڕی پارە بە نۆرس پرێس.
لە دیمەشق نرخی دۆلار گەیشتووەتە 13 هەزار و 700 لیرە فرۆشراو و 13 هەزار و 500 لیرەی کڕین، هەروەها نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە حەلەب 13 هەزار و 600 کڕین و 13 هەزار و 800 لیرە فرۆشراوی تۆمارکردووە، بەپێی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمرۆ”.
نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری حەسەکە بە 13 هەزار و 950 لیرەی سوری بۆ کڕین و 14 هەزار و 50 لیرەی سوری بۆ فرۆشتن، لە ئیدلبیش 13 هەزار و 950 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 850 لیرە بۆ کڕین.