لەپێناو کەمکردنەوەی توندوتیژی لە سوریا کوژرا و بریندار هەیە

ئیدلب – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، ئەندامانی دەستەی تەحریر شام (پێشتر بەرەی نوسرە) و هێزەکانی حکومەتی سوریا کوژران و بریندار بوون لە ئۆپەراسیۆنی بۆردومانی هاوبەشی نێوان هەردوولا لە گوندەوارەکانی ئیدلب و حەلەب لە چوارچێوەی ناوچەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە باکووری رۆژئاوا سوریا.

سەرچاوەیەکی سەربازیی پێشەنگ لە بەرەی رزگاری نیشتمانی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی حکومەت بە تۆپ و مووشەکی قورس لە پێگەکانیان لە بسقلە و مەعرەت ئەلسینا، گوند و شارۆچکەکانی ئەلفاتیرە، کفر عەوید، سوفوهین و کانسەفرەیان کردە ئامانج .

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە بووە هۆی کوژرانی دوو ئەندامی دەستەی تەحریر شام و برینداربوونی سێیەمیان لە کفر ئاواید لە باشووری ئیدلب، هاوکات گوند و شارۆچکەکانی کفر تەعال، کفر ئامە، تەدیل، و ئەلوەساتە لە رۆژئاوای حەلەب و ئەلعەنکاوی رۆژئاوای حەما بۆردومانی هاوشێوەیان بۆ کراوە.

جگە لەوەش تەحریر شام بە تۆپ و مووشەکی قورس پێگەکانی هێزەکانی حکوومەتی لە کفرەنبێل و گوندی دانا لە باشووری ئیدلیب کردە ئامانج، لە ئۆپەراسیۆنی بە ئامانج گرتنەکەدا سێ ئەندام کوژران و لە دوایینیان برینداربوونی کەسانی دیکەی لێکەوتەوە.

لە ناوەراستی مانگی رابردووەوە تا سەرەتای ئەم مانگە، ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا رووبەڕووی هەڵکشانی سەربازی بوون، کە یەکەمجارە لە جۆری خۆیدا لەنێو لایەنەکانی ململانێی ناوچەکەدا، کە لە ئەنجامدا دەیان کەس لە هەردوولا کوژران و برینداربوون .