بە بۆنەی شەهیدبوونی پێشمەرگەکانیانەوە ..”هەسەدە” سەرەخۆشی لە دژەتیرۆری کوردستان کرد

حەسەکە – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرەخۆشی خۆیان بۆ دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەهۆی شەهیدبوونی پێسمەرگەکانیان لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی کردە ئامانج.

ئێوارەی دووشەممەی رابردوو، دەزگای دژە تیرۆر لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش برینداربوون، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کە “لە تورکیاوە هاتبوو”.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا گوتی: “بەوپەڕی خەم و پەژارەوە هەواڵی شەهیدبوونی چەند پێسمەرگەیەکی قارەمانی دەزگای دژە تیرۆرمان پێگەیشت، لەکاتی هێرشێکی خیانەتکارانەدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە شاری سلێمانی، ئەم قارەمانانە بە خوێنی پاکی خۆیان رێبازێکی خەبات و فیداکاری شەرەفمەندانەیان بۆ گەل و نەتەوەکەیان بەدیهێنا”.

لە چوارچێوەی راگەێنراوەکەدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات، سەرەخۆشی لە سەرکردایەتی و تێکۆشەرانی دەزگای دژە تیرۆر (CTG) و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کەسوکاری قوربانیان کرد و رایانگەیاند: “گەلەکەمان هەمیشە شانازی بەو قارەمانانەوە دەکات و دوژمنانیش جگە لە شکست هیچیان بۆ نامێنێتەوە”.

هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەزگای دژە تیرۆر لە هەرێمی کوردستان ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی بەردەوامیان لە باکووری سوریا ئەنجامدا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، ئەو هێرشەی فڕۆکەخانەی عەربەتی بە “پێشێلکارییەکی ئاشکرای سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق” ناوبرد و گوتیان “لە چوارچێوەی ئەو پیلانانەدا دێت کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانییە بە تایبەت”.

نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا، سەرکردە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، هێرشە ئاسمانیەکەیان سەرکۆنە کرد و داوایانکرد کە “رێز لە سەروەری عێراق” بگیرێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر