بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە زیانی ماددی بەر گوندەوارەکانی مەنبج کەوتووە
رەقە – نۆرس پرێس
درەنگانی شەوی چوارشەممە/پێنجشەممە، ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج بۆردومانێکی راگەیاند کە لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە نزیکن لە تورکیا بۆ سەر گوندەکانی مەنبج لە باکووری سوریا دەستیپێکرد.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە نزیکن لە تورکیا بۆردومانکردنی گوندەکانی باکوور و رۆژئاوای مەنبەجیان پەرەپێداوە و ئەو هەڵکشانەش بەهۆی هاتنە ناوەوەی “بەرەی نوسرە” بوو بۆ ناو هێڵی رووبەرووبوونەوەکە.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە نزیکن لە تورکیا گوندەکانی باکور و رۆژئاوای مەنبەجیان بۆردومان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گوندەکانی ئەلسەیادە و ئوم ئەدەسە و ئەلدەندەنیە بە چەکی قورس و گولە هاوەن بۆردومان کراون و زیانی ماددییان لێکەوتۆتەوە.