هەولێر-نۆرس پرێس
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا گوندی ئێندزێیان لە ناحیەی سەنگەر لە قەزای پشدەر بۆردومانکرد و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنی كه دانیشتوی گونده‌كه بەئامانجگیراوه و هیچ زیانێکی گیانی نه‌بوه.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، “کاتژمێر 1:26 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا گوندی ئێندزێیان لە ناحیەی سەنگەر لە قەزای پشدەر بۆردومانکرد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنی دانیشتوی گوندی ئێندزێ بەئامانجگیرا و هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی بۆردومانەکە نەکەوتوه‌تەوە.
خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە ناوی وشیار مام حەسەنە و لەسەر رێگای سەرەکی گوندی ئێندزێ دوکانداری دەکات.
توركیا هێرشه‌كانی له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه چڕكردوه‌ته‌وه و 18ی ئه‌م مانگه‌ش هێرشیكرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت و به‌هۆی سێ پێشمه‌رگه بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان_CTG شه‌هیدبون و سێ پێشمه‌رگه دیكه‌ش برینداربون.