هەولێر-نۆرس پرێس
یه‌كێتیی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له بۆردومانی ئاسمانی كه فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی له سنوری سلێمانی كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه تیرۆری كوردستان شه‌هیدبون و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا له پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) بڵاویكردۆته‌وه، “یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌داخه‌وه‌یه بۆ زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی كشتوكاڵی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانیكردن له یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری عێراق ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له پێشه‌نگی گرنگیه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی دوشه‌ممه‌ی رابردو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبون و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، “پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دوشه‌ممه فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت له سلێمانی له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و ناحه‌زانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم به فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه ئامانج كه به‌داخه‌وه سێ هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی دژه‌تیرۆری كوردستان شه‌هیدبون و 3 پێشمه‌رگه‌ی تریشمان برینداربون”.