حەلەب.. بەرزی نرخی داری سووتاندن لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و نەبوونی گازۆیل

حەلەب-نۆرس پرێس

لەم دواییانەدا نرخی دار لە شاری حەلەب بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستان لە نێوان نەبوون و گرانبوونی سووتەمەنی گازۆیل.

لە نێوان تێکچوونی بارودۆخی ژیان و ئابووری، دانیشتوانی شاری حەلەب ئەمرۆ چوارشەممە رایانگەیاند کە کەرەستەی گەرمکەرەوە و ئامرازەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە لە ماوەی ئەمساڵدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، بە بەراورد بە نرخەکانیان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا.

بەهۆی کەمیی بەرچاوی سووتەمەنی گەرمکەرەوە، دانیشتوانەکەی پەنایان بردە بەر دارە سووتێنەرەکان وەک مادەیەکی جێگرەوە، بەڵام ئەمساڵ نرخی دارەکان رووبەڕووی بەرزبوونەوەی بەرچاو بوون و نرخی یەک تۆن گەیشتە سێ ملیۆن لیرەی سوری.

بەبەراورد لەگەڵ نرخی ساڵی رابردوو، نرخی یەک تۆن دار نزیکەی 900 هەزار لیرە بووە، کیلۆیەکیش نزیکەی هەزار و 100 لیرە بووە.

جگە لە زیادبوونی خواست لەسەری، یەکێک لە خاوەن کارگەکانی داربرین هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی دەگەرێنێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، لەوانە پێویستی بە گازۆیل بۆ کارپێکردنی کارگەی دارتاشی دارە سووتێنەرەکان بۆ ئامادەکردنی بۆ فرۆشتن، جگە لە بەکرێدانی دوکان و کرێکاران و هتد.