هەولێر-نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی دژه تیرۆری له قه‌ره‌باغ ڕاگه‌یاند كه به وته‌ی خۆی ئامانجی سه‌پاندنی فه‌رمانه، به‌وه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته و ئه‌رمینیا ده‌ستیپێكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێزگرتن له‌وه‌ی كه له ڕێككه‌وتنی سێ قۆڵی (مۆسكۆ – باكو – یه‌ریڤان)دا هاتوه، هه‌روه‌ها ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئیستفزازی به‌رفراوان له ناوچه‌ی ئابوری قه‌ره‌باغ و چه‌كداماڵینی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌رمینیا و ده‌ركردنیان لهخاكهكهمان و بێلایه‌نكردنی ژێرخانی سه‌ربازییان و دڵنیابون له سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، ئۆپه‌راسیۆنێكی سنورداری دژه تیرۆریان له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی ڕوسیا و ناوه‌ندی چاودێری ئاگربه‌ست له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئازه‌ربایجان له‌كاتێكدایه مه‌شقه‌كانی هاوبه‌شی هه‌ڵۆی ئه‌مریكا و ئه‌رمینیای 2023 دوێنێ ده‌ستیپێكرد و تا سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.