نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی کرد

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ يەکەم رۆژی گفتوگۆکانی 78ەهەمين کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەيەکگرتووەکان، لە شاری نیويۆرک بە ناونيشانی “بەرەو بنيادنانەوەی ئابوورييەکی دادپەروەرانە لە جيهاندا” دەستپێدەکات.

کۆبوونەوەکە لەئەمڕۆوە تا 26ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت، سەرکردە و کەسی يەکەمی نزيکەی 140 وڵات بەشدارن، بڕيارە شەڕی ئۆکرانيا، قەيرانی زۆربوونی تێچووی بژێوى، گۆڕانی کەشوهەوا، مەترسييەکانی ژيری دەستکرد و چەندین پرسى دیکە تاوتوێبکرێن.

ديارترين کەسايەتييە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە “ئەنتۆنيۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەيەکگرتووەکان، جۆ بايدن، سەرۆکی ئەمريکا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکيا، ئيبراهيم رەئيسی، سەرۆککۆماری ئێران، ڤۆڵۆدمێر زيلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانيا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزيری دەرەوەی روسيا”.

بڕیار وایە لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرى هەرێمى کوردستانيش لە چوارچێوەى وەفدى عێراقدا بەشداربێت و لەو بارەیەوە، شەممە 16ـی ئەیلوولی 2023، سەفین دزەی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، “بەمزوانە لە فڕۆکەخانەی جۆرج ئێف کەنەدی دەنیشمەوە و بەڕێگەوەم بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان.”

شاندی عێراقیش بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی و بەیاوەرى فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیران، بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکەن,