دووەم رووداوی کوشتن لە ماوەی چەند رۆژێکدا… چەند گەنجێکی تورک تەقە لە پەنابەرێکی سووریی دەکەن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە، پەنابەرێکی سووری لە ویلایەتی ئەدەنە لە باشووری تورکیا، لە دووەمین کوشتنی سوورییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان لە دژی ئەوان لە تورکیا، بە تەقەی گەنجانی تورک کوژرا.
چالاکوانان بە پشتبەستن بە بنەماڵەی ئەو گەنجە، بڵاویانکردەوە، ئەحمەد مەدرەتی (31 ساڵ) باوکی منداڵێک، دوای ئەوەی لە شوێنی کارەکەی لە شاری ئەدەنە لەلایەن گەنجانی تورکەوە تەقەی لێکرا، گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا “مەدرەتی” لە دوکانەکەیدا بووە و “مۆبایل” دەفرۆشێت، چەند گەنجێکی تورک چوونەتە ژوورەوە و داوایان لێکردووە مۆبایلێکیان پێبدات بەبێ ئەوەی پارەی لێ وەربگرێت، کاتێک ڕەتیدەکاتەوە، یەکێک لە گەنجەکان تەقەی کردووە و بەهۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە .
جگە لەوەش هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ئەو کوشتنەی لەدژی “مەدراری” ئیدانە کرد و وتی: “قسەی ڕقاوی کە لەلایەن هەندێک لایەن و بڵاوبۆتەوە، پەنابەران دەخاتە ژێر فشارێکی دەروونی زۆر گەورەوە، ئەوان و خێزانەکانیان بەرەوڕووی کەیسەکانی ڕەشبگیری دەکاتەوە و هەڕەشەکردن، و لە زۆر حاڵەتی دیکەدا ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە” بووە هۆی چەندین کوشتن”.
لەم دواییانەدا چڕی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان دژ بە پەنابەرانی سووری لە خاکی تورکیا پەرەی سەندووە، بەتایبەتی لە شارەکانی ئیستەنبوڵ و ئیزمیر، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گەورەترین هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستیپێکردووە بۆ سەر ئەو پەنابەرە سووریانەی کە لەسەر خاکی تورکیا نیشتەجێن.