لە هەولێر هێزەکانی ئاسایش تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکەن

هەولێر-نۆرس پرێس

لە هەولێر باندێك دەستگیر دەكرێن كە بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختەیان پێ بووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتبی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە: “رۆژی 19ی9ی2023، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و کەرکووک توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لەشاری هەولێر دەستگیر بکەن.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “ئەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانیان هەیە و کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریشەوە دەکەن.”

روونیشکراوەتەوە: “بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە و ژمارەی ئۆتۆمۆبیلی ساختە لەگەڵ روومانەیەک و چەند چەکێکی جۆراوجۆر)دەستی بەسەردا گیرا.”

جەختیشکراوەتەوە كە تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.