رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری ده‌دات له باره‌ی مه‌ترسی هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان
قامشلۆ-نۆرس پرێس
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راپۆرتێكدا هۆشداریدا له هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی گریمانه‌كراو له رۆژئاوای كوردستان و مه‌ترسی خۆشی نیشاندا له هێرشه نایاساییه‌كان و تێكچونی دۆخی مرۆیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوی داعش.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندوه، پێویسته هه‌مو لایه‌ك له سوریا زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیانی سیڤیل له كاتی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئێستا‌و ئایینده كه‌م بكه‌وه.
رێكخراوه‌كه له زاری ئاده‌م كۆگڵ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌رێ هیومان رایتس وۆچ گواستویه‌تییه‌وه، “له پێشتردا توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی، له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه سنور بهزێنهكانیاندا، هاوڵاتیانی سیڤیلیان كوشت و ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كییان ئه‌نجامداو ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌بون رویدا.”
باسی له‌وه‌شكردوه، “به‌بێ گرتنه‌به‌ری هیچ رێكارێكی یه‌ده‌گ، توركیا‌و بریكاره سورییه‌كانی ده‌ستدرێژییه‌كانیان دوباره ده‌كه‌نه‌وه.”
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كه له‌لایه‌ن توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گیراوه، رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، “له‌و زه‌ویانه‌ی توركیا داگیری كردون، له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كاندا مافی هاوڵاتیانی سیڤیل پێشێل ده‌كه‌ن و ئازادییه‌كانیان سنوردار ده‌كه‌ن.”
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، كه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگرانی، ژێرخانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج و موڵك و ماڵی تایبه‌ت وێران ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی سه‌ده‌ها كه‌س ده‌ستگیرده‌كه‌ن و چالاكوانی سیاسی و فریادڕه‌سان و شه‌ڕڤانانی كورد ده‌كوژن.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ باسی له‌وه‌شكردوه، كه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، رێ له دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌گرن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌رهه‌ق به ژنان ئه‌نجامده‌ده‌ن و منداڵان چه‌كدار ده‌كه‌ن.