تورکیا گوندەکانی گوندەواری گرێ سپی بۆردوومان دەکات

گرێ سپی – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا و میلیشیا چەکدارە دڵسۆزەکانیان چەند گوندێکیان لە گوندەواری رۆژئاوای گرێ سپی رۆژئاوای کوردستان لە باکووری رەققە بۆردومان کرد.

دانیشتوویەکی گوندی سەرزوور لە گوندەواری رۆژئاوای گرێ سپی، محەمەد دەروێش رایگەیاند، “ئێوارەی دوێنێ گوندەکانی خانە/بەندەرخان، کۆبەرلک، ئەلحورییە، قزعەلی، زەرە، بیرعەرەب، ئەلئەحمەدییە روبەڕووی بۆردوومانی توندوتیژی تورکیا بوونەوە”.

دەروێش ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە بە چەکی قورس لە بنکەی سەربازی بەرامبەر گوندی “دنایە” لە گوندەواری رۆژئاوای گرێ سپی ئەنجامدراوە و “بە تۆپبارانکردن”.

گوتیشی، بۆردومانەکە زیانی ماڵی بە موڵکی دانیشتوواندا گەیاندووە، تا ئەو ساتەی ئەم هەواڵە ئامادەکرا، هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانییەوە نەبووە.

راشیگەیاند، دانیشتوانی گوندی “خانه/به ندەرخان” بەرەو گوندەکانی دوور له هێڵی بەرکەوتن ئاوارەبوون.

ئامادەکردنی: زانا ئەلعەلی – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی