لە دژی بریاری بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوایی کوردستان نارەزایەتی ئەنجامدرا

قامشلۆ – نۆرس پرێس

لە چەند ناوچەییەکی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، نارەزایەتی لە دژی بریاری بەرزکردنەوەی نرخی چەند جۆرێکی سوتەمەنی بەرێوەچوو، هاوڵاتیان داوی هەوڵوەشاندنی بریارەکەیان کرد.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، بەرێوبەرایەتی خۆسەر نرخی گازۆیل بەرزکردەوە، و لیستی نرخی نوێی جۆرەکانی سوتەمەنی لە ناوچەکانی خۆی بڵاوکردەوە.

بەڵام ئەمرۆ لە قامشلۆ، مەنبەج، دێریک و کۆبانێ خۆپیشاندان ئەنجامدرا و تێیدا هاوڵاتییان داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخەکانیان کرد، چۆنکە بە قسەی خۆیان، بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی کاریگەری لەسەر گرانبوونی نرخی سەرجەم  کاڵا و کەلوپەلی خۆراک دەکات.

بەپێی بریارە نوێیەکە، نرخی گازوێڵی پیشەسازی کە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی گەشتیاری و گواستنەوەی سەرنشینان لە 525 لیرە بۆ 2050 لیرە بۆ هەر لیترێک بەرزکرایەوە، هاوکات گازۆیلی بازرگانیش نرخەکەی بوو بە 4100 لیرە، لە کاتێکدا کە 1700 لیرە بوو.