لیژنەی دانوستانکاری سوریا سەردانەکەی بۆ نیویۆرک رادەگەیەنێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی لیژنەی دانوستانکاری سوریا بە یاوەری شاندێکی فەرمی سەردانیکردنی بۆ شاری نیویۆرک و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوەی سیاسی بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سیاسی سوریا ڕاگەیاند

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن لیژنەی دانوستانەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، “شاندەکە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی لیژنەی دانوستانکاری سوریا، بەدر جەموس، بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت لەکاتێکدا دانیشتنی 78ەمینی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت لە چەند ڕۆژێکی تردا پرسی قەیرانی سوریا تاوتوێ دەکەن”.

لە بەرنامەی کاری کۆمیسیۆنەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانەکە کۆبوونەوە لەگەڵ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیر پێدەرسن لەخۆدەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆبوونەوەکان لە دەوری ڕاوێژکردن لەسەر ئەگەری پێشخستنی جددی پرسی سیاسی لە سوریا دەبێت، هەروەها داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت گفتوگۆی جددی بکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بڕیارنامەی 2254 و قسەکردن لەسەر ئەوەی کێ ڕێگری لە جێبەجێکردنی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکەیدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، جەمووس لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ژمارەیەک وڵاتی دیکەش کۆبوونەوە ئەنجامدەدات.