لە حومسی سوریا 3 چەکداری سەر بە ئێران کوژران

دێرەزوور – نۆرس پرێس

لە بیابانەکانی پارێزگای حومس لە ناوەراستی سوریا، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا، سێ چەکداری سەر بە گروپەکانی نزیک لە ئێران کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.

سەرکردەیەکی لیوای فاتمیونی ئەفغانستانی کە هێزێکی چەکداری سەر بە ئێرانە رایگەیاند، لەسەر رێگای نێوان شارۆچکەکانی سوخنە – کەباجیب لە رۆژهەڵاتی حومس، چەکدارانی نەناسراو کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکدا بوو و ئاڵای داعشیان هەڵکردبوو، بە دۆشکە هێرشیان کردە سەر هێزێکی لیوای فاتمیون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ چەکداری فاتمیون کوژران گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی تەدمور “دۆخێکی تەندروستی ناجێگیرە”.

سەرکردەیەکی لیوای فاتمیون، وتی کە هێرشبەرەکان دوای ئەوەی هێزەکەی فاتیمون کردە ئامانج، بەرەو بیابانی تەدمور هەڵاتوون، هاوکات گرۆپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران هێزەک دیکە ناردە شوێنی .