کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریزبەندی یەکەمی گۆڵکەری خولی سعودییەدایە

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، کاپتنی یانەی نەسر، بەشداری کرد لە سەرکەوتنی تیپەکەی بەرامبەر بە یانەی ئەلڕائید لە قۆناغی شەشەمی خولی پیشەگەری سعودیەدا.

دۆن گۆڵی سێیەمی بۆ نەسر تۆمارکرد لە یارییەکەدا کە بە سەرکەوتنی نەسر (3-1) کۆتایی هات، بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 7 گۆڵ بەرزکردەوە و بوو بە یەکەمی ریزبەندی گۆڵکەری خولی سعودییە.

لە پاش کریستیانۆ، هاوڕێ سەنیگالییەکەی سادیۆ مانێ و سالم ئەلدۆسەری ئەستێرەی یانەی هیلال دێن بە 6 گۆڵ.

سێ گۆڵی بردنەوەکە لە یارییەکەدا لەلایەن هەریەکە لە سادیۆ مانێ لە خولەکی 45 +1، ئەندەرسۆن تالیسکا لە خولەکی 49 و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی 78 دا هاتن، هەروەها محەمەد فەوزیر لە خولەکی 87دا بە لێدانی سزا تەقە گۆڵەکەی رائیدی تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، نەسر خاڵەکانی بۆ 12 خاڵ بەرزکردەوە لە پلەی پێنجەمدا بە شێوەیەکی کاتی و نمرەی رائیدیشی بە 4 خاڵ لە پلەی 15دا هێشتەوە.

یانەی نەسر بۆ ستایشی ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی پورتوگالی، کە بەشداری لە چوارەم سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکدا تیپەکەی کرد لە خولی پیشەگەری “روشن” لە سعودیە، چەند وێنەیەکی دۆن و یاریزانانی دیکەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” دانەوە و نوسیویانە: ” ئەو مێژووە، ئەو ژمارەکانە.. کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی نەسری سعودیی”