نۆرس پرێس دەربارەی پێشیلکارییەکان لە عەفرین و سەرێ کانیێ و گرێ سپی سكاڵا پێشکەش بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی ئاژانسی رۆژنامەوانی نۆرس پرێس، سکاڵایەکی پێشکەش بە نۆ بڕیاردەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، سەبارەت بە بارودۆخی ئەشکەنجەدان، دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لەناو زیندانەکانی میلیشیاکانی “جەیش وەتەنی”، کە دانیشتوانی عەفرین، سەرێ کانیێ، گرێ سپی و ئەو کۆچبەرانەی کە بەو ناوچانەدا تێدەپەڕن بۆ پەنابردن بۆ تورکیا بە شێوەیەکی نایاسایی، دەکەنەئامانج، ئەمەش وەک تەواوکەری ئامانجەکانی کۆڕبەندی دیالۆگی “گۆڕستانی بێ نیشانەکان” هات، کە بەشی چاودێری ئاژانسەکە لە بەدواداچوونێکدا بۆ راپۆرتێک کە هەڵگری هەمان ناونیشانە پێی هەستا، کە باس لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە لەلایەن میلیشیاکانی لە ناو ئەم زیندانانە پێی هەڵدەستن، سکاڵاکە کورتەیەکی بەدواداچوونە تایبەتەکان و دەرئەنجام و پێشنیارەکانی کۆڕبەندەکە لەخۆدەگرێت، کە دانیشتوانی هەرسێ شارە کوردییە داگیرکراوەکە، بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، یاساناسان، چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان تێدا کردووە.

بانگەوازەکە بۆ نۆ بڕیاردەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان نێردراوە کە ئەمانەن:

  • بڕیاردەری تایبەت بە ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانە یان سزای دڕندانە و سوکایەتی پێکردن
  • بڕیاردەری تایبەت بە لەسێدارەدانی نادادانە یان سزای هەڕەمەکییانە
  • بڕیاردەری تایبەت بە مافی بەدەستهێنانی تەندروستی جەستەیی و دەروونی
  • بڕیاردەری تایبەت بە پرسی کەمینەکان
  • بڕیاردەری تایبەت بە بە دۆخی مافی مرۆڤ لە سوریا
  • بڕیاردەری تایبەت بە بە مافی مرۆڤ لای ئاوارەکان
  • بڕیاردەری تایبەت بە بە مافی مرۆڤی کۆچبەران
  • گروپی کاری تایبەتمەند بە دەستبەسەرکردنی زۆرەملێ
  • گروپی کاری تایبەت بە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ یان خۆنەویستانە