یادی شەهیدکردنی “ژینا ئەمینی” لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بەرز راگیرا

حەسەکە – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، سەدان ژن لە رۆژئاوای کوردستان لە رێگەی چەند چالاکییەکەوە لەو شارانە، هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی شەهیدکردنی “ژینا ئەمینی”، کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، یاکردئەو یادەیان بەرز راگرت.

رێکخراوی کۆنگرەی ستار (جوڵانەوەیەکی ژنانە و گرنگی بە کاروباری ژنان دەدات) و کۆنگرەی ئیسلامی دیموکرات لە قامشلۆ، تەبەقە، دێریک، عامودا، تل بوراک، مەنبیج، و حەسەکە یادکردنەوەی جیاجیایان رێکخست، کە تێیدا داوایان دەکرد بکوژانی ژینا ئەمینی، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

لە راگەێنراوەکانیاندا سەرکۆنەی بێدەنگی نێودەوڵەتییان کرد، سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی “تاوانەکان” دژی ژنان و پێویستی لێپرسینەوە لە رژێمە “فاشیستییەکان” کە مافەکانی ژنان پێشێل دەکەن.

مادلین ئەلعوبەید، کە بەرپرسێکی کۆنگرەی ستار لە تلتەمر، بە نۆرس پرێسی گوت “هەموومان ژینا ئەمینین، هەموومان دژی هەر دەستدرێژییەکین دژ بە ژنان”.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: روبین عومەر