هەسەدە شەهیدبوونی 4 ئەندامی خۆپاراستنی لە عامودا راگەیاند

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، 4 ئەندامی هێزەکانی خۆپاراستن لە گوندەواری عامودا لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ شەهید بوون.

ئەمەش لە راگەێنراوێکی هەسەدەدا هات، کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویان کردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل کە ویستوویانە چارەسەری بریندارەکان بکەن، بە هۆی پارچەی تەقینەوەکەوە برینداربوون.

 ناوەندی میدیایی هەسەدە  پێی وابوو کە بە ئامانجگرتنی ناوچە دانیشتووەکان ئاماژەیە بۆ “ویستێکی تاوانکارانە”، هەروەها پێشێلکردنی هەموو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە.

ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرشی تورکیا دێت لە هەمان ڕۆژدا، بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای کوردستان، کە لە ئەنجامدا قوربانیانی سڤیل و سەربازی لێکەوتەوە.