هەولێر ــ نورس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق ئەمڕۆ شەممە دەستگیرکردنی 7 کەسی تۆمەتبار بە تیرۆر لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “بە ئۆپەراسیۆنی جیاواز و بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست توانرا حه‌وت چه‌كداری داواكراو ده‌ستگیربكرێن، كه تۆمه‌تبارن به تیرۆر و به‌پێی مادده‌ی (4)ی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر داواكرابون”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و كه‌سانه لە چه‌ند گوندێكی قەزاکانی موسڵ و فەللوجە و یەکێک دیكه‌شیان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ستیپێكردوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، دوای ته‌وابونی رێكاره یاساییه‌كان، راده‌ستی لایه‌نی داواكار كراون و ڕێکاری پێویست بەرامبەریان ده‌گیرێته‌به‌ر.