زلێنسکی سەردانی ئەمریکا دەکات و هاوکاری سەربازی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌ی بەڕێوەیە

هەولێر-نۆرس پرێس

كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڤۆلۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ سەرۆکایەتی و کۆنگرێستی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت هاوکاری نوێی سەربازی کە پێکهاتوە لە موشەکی دورمەودا بە بڕی 24 ملیۆن دۆلار رەوانەی ئۆکرانیا بکرێت.

جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە، پێشىینی دەکرێت هاوکاری دیکە رەوانەی ئۆکرانیا بکرێت.

وتیشی، “سەرۆکی ئۆکرانیا ، لەگەڵ جوبایدن وسەرکردایەتی کۆنگرێس و هەریەکە لە پارتی کۆمارییەکان و دیموکراتییەکان کۆدەبێتەوە”.

پێشتریش ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردبوەوە، ئەمریکا بە نیازە موشەکی مەودا 300 کیلۆمەتر یان موشەکی هەڵگری تەقەمەنیی هێشویی یان هەردوکیان رەوانەی ئۆکرانیا بکات.

چەندین جار ئۆکرانیا داوای موشەکتی تاکتیکی لە ئەمریکا کردوە بۆ ئەوەی لە هێرشی هەڵگەڕاوە بەکاریبهێنێت و لە رێگەیەوە هێڵی گواستنەوەی کەلوپەل و بنکە ئاسمانییەکان هێلە ئاسنینەکانی ئەو ناوچانەی لەلایەن روسیاوە کۆنگرۆڵکراون بپچرێنێت.

پێشبینی دەکرێت لە سەردانی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئەمریکا و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس، هاوکاری سەربازی بە بڕی 24 ملیۆن دۆلار رەوانەی ئۆکرانیا بکرێت.

لەوبارەیەوە ئاژانسی فرانس پرێس ئەوە دەخاتەڕو، دانوستانەکان لە کۆنگرێستی ئەمریکا قورسبوە، چونکە پارتی کۆمارییەکان کۆنترۆڵی ئەو دامەزراوەیە دەکەن، رکابەرەکانی بایدن دودڵن لە بەردەوامیدان بە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا.

بەڵام کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیران، پشتیوانی لە هاوکارییەکانی ئۆکرانیا دەکەن و بە درێژایی ساڵی رابردو شان بەشانی دیموکراتییەکان کاریان کردوە و چەندین پڕۆژەیاسای هاوکاری ئۆکرانیایان کە بەهاکەی 110 ملیار دۆلارە پەسەندکردوە.