تەقینەوەی تانکی سووتەمەنی لە قامشلۆ

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمرۆ شەممە تانکێکی سووتەمەنی لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان لە بەنزینخانەی ئەلجەزیرە لە گەڕەکی ئەلعەنتاریە لە رۆژهەڵاتی شارەکە تەقیەوە.

کرێکارێکی وێستگەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “تانکی سووتەمەنی لە بەنزینخانەی ئەلجەزیرە تەقیوەتەوە، لە ئەنجامی شۆرتی کارەبا ئاگرەکە کەوتۆتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکراوە، زیانەکانیش تەنها بە ماددی سنوردار بووە، بە وتەی شایەتحاڵەکە.