بۆردومانەکانی تورکیا گوندەوارەکانی حەسەکە دەکاتە ئامانج
تەل تەمر – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، 15ی ئەیلوولی 2023، هێزەکانی تورکیا بە چەکی قورس دوو گوندەواری شارۆچکەی تەل تەمر لە باکووری حەسەکەیان کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی رایگەیاند کە ” هێزەانی تورکیا به دۆشکەی قورس گونده کانی ئەلکوزلییەی رۆژئاوای تەل تەمر و ئوم ئەلکیف له باکووری تەل تەمریان کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی تۆماربکەن”.
پێنجشەممەی رابردووش، هێزەکانی تورکیا دووجار سایلۆکانی گەنمی گوندی ئوم ئەلکیفیان کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی زیانێکی بەرچاوی مرۆیی تۆماربکەن.