“تەحریر شام” هەڵمەتی دەستگیرکردن لە کەمپێکی باکووری ئیدلب دەستپێدەکات

ئیدلب – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، دەستەی تەحریر شام (پێشتر بەرەی نوسرە) هەڵمەتێکی هەڵکوتانە سەر و دەستگیرکردنی لە کەمپی ئەتما لە سنووری تورکیا لە باکووری ئیدلب ئەنجامدا و بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەران کە بە تۆمەتی ئەمنی داواکراون.

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی کەمپی ئەتما بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “بەیانی رۆژی هەینی، هێزێکی ئەمنی ناو بەرەی نوسرە، هەڵیکوتایە سەر 19 خێمە لە کەرتی دووەمی کەمپی ئاتما لە باکووری ئیدلب و لە کۆی 35 داواکراو 14 کەسیان بە تۆمەتی دامەزراندن و پێکهێنان دەستگیرکرد بۆ هێرشکردنە سەر جوڵەکانی دەستەی تەحریر شام.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند، هاوکات کەسوکاری داواکراوەکان کە دەستگیرنەکراون ئاگادارکراونەتەوە لە پێویستی رادەستکردنی داواکراوەکان بە هەرەشەکردن لە کەسوکاریان.

لە 18ی حوزەیرانی رابردووەوە “تەحریر شام” درێژە بە هەڵمەتە ئەمنییەکانی خۆی دەدات بۆ راوەدوونانی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە هاوکاری و هاندان لە دژی لە ناو ریزەکانی و لە ریزەکانی نەیارەکانیدا، بەبێ ئەوەی چارەنووسیان بزانێت.