تورکیا پشتیوانی سەربازی نوێ بۆ نێو خاکی سوریا دەهێنێت
گوندەواری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس
نیوەی شەوی سێشەممە/چوارشەممە، تورکیا سێ رەتڵی گەورەی سەربازی بۆ چەند شارێکی گوندەواری حەلەب لە باکووری سووریا، هێنا.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کاروانێکی سەربازی تورکیا لە دەروازەی ئەلحەمامەوە لە گوندەواری عەفرین لە باکووری حەلەب، هێناوە بۆ بنکەی سەربازیی تورکیا ئەو شارە، دواتر کاروانێکی سەربازیی گەورەی تورکیا کە چووە ناو بنکەی تورکیا لە جەرابلوس، لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب.
بەپێی سەرچاوەكە، رەتڵی سێیەمی هێزەكانی توركیا لە دەروازەی باب ئەلسەلامەوە بەرەو بنكەی توركیا لە ئەعزاز لە باكووری حەلەب، رۆشتوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاروانە سەربازییەکان پێک هاتبوون لە تانک و کەشتی هەڵگری سەرباز و تەقەمەنی. لە کاتی گواستنەوەیاندا هەستان بە بڕینی کارەبا و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چاودێری ناوچەکەیان دەکرد.
بەگوێرەی سەرچاوەكە، كارمەندانی پزیشكی لە نەخۆشخانەكانی توركیا لە شارەكانی گوندەواری حەلەب ئاگاداركراونەتەوە، هەروەها مانەوەی سەركردەكانی توركیاش راگیراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، هاتنی كاروانە سەربازییەکانی توركیا هاوكات بووە لەگەڵ تۆپبارانكردنی پچڕپچڕی شارۆچكەی تەل رەفعەت و گوندی مەرعناز لە باكووری حەلەب.
تورکیا بەردەوامە لە هێنانی هێزی سەربازی زیاتر بەرەو میحوەرەکانی شەڕ، ئەمەش هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا، کە لە ئەنجامدا قوربانیانی سڤیلی لێکەوتەوە، لەنێویاندا منداڵان و ژنان.