هەولێر – نۆرس پرێس
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، هێزەکانی حکومەتی ئێران بە تایبەتی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شارەکانی کوردستان گواستراونەتەوە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم هێزانە کەشی ترس، تۆقاندن و شەڕیان دروستکردووە.
هەروەها لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 91 هاوڵاتی لە کوردستانی ئێران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.