ئەنجوومەنی سەربازی منبج ڕایدەگەیەنێت، سێ ژنە شەڕڤانی هێزەکانی هەسەدە لە منبج گیانیان لەدەستداوە
منبج – نۆرس پرێس
ئەنجومەنی سەڕبازی منبج له هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کرده ئامانج سێ ژنە شەرڤانی هێزه کانی سوریای دیموکراتیان تێدابووه و له ئەنجامدا گیانیان له دەستدا.
ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد کە سێ شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگای حەتابات لە باشووری شاری منبج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو سێ ژنە شەڕڤانە گیان لەدەستد بدەن.
ساڵانێکە تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژمارەیەک ناوچە و شار کە بەدرێژایی سنووری باکوری سوریایە کردووەتە ئامانج، بەوهۆیەشەوە خەلکێکی زور گیانیان لەدەستداوە.