میلیشیایەکی سەر بە تورکیا چەند هاووڵاتیەکی کورد لە سەرێ کانیێ رادەستی هەواڵگری تورکیا دەکات
سەرێ کانیێ – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، میلیشیایەکی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سەر بە تورکیا سێ هاووڵاتی کوردیان رادەستی هەواڵگری تورکیا کرد، کە لە زیندانێکی سەرێ کانیێ لە باکووری حەسەکە بۆ ماوەی پێنج مانگ راگیرابوون.
دوێنێ سەرچاوەیەکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەواڵگری تورکیا سێ گەنجی کوردیان بە تۆمەتی کارکردن بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میلیشیاکانی شورتەی عەسکەری وەرگرت، ئەوانیش بۆ زیندانەکانی تورکیا گواستیانەوە”.
باس لەوەش کراوە، ئەو سێ گەنجە دانیشتووی گوندەواری حەسەکەن و لە مانگی نیسانی رابردووەوە دەستگیر کراون، لەو کاتەوەی “جەیش وەتەنی” سەر بە تورکیا چوونەتە ناوچەکە، ئەویش لەوکاتەدا هات کە هەڵکوتایە سەر ماڵی قاچاخچییەک کە خەڵکی دەپەڕاندەوە بۆ تورکیا لە شارۆچکەی ئەلمەبروکە لە رۆژئاوای سەرێ کانیێ.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەم پرۆسەی رادەستکردنە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە بە 13ەمین دادەنرێت، بەو پێیەی دەستگیرکراوان دەگوازرێنەوە بۆ زیندانەکانی ئورفە لە تورکیا، بەپێی حوکمێکی دیارینەکراو بە پشتبەستن بە دۆسیەی لێکۆڵینەوە کە لەلایەن میلیشیای “شورتەی عەسکەری”ەوە دانراوە، کە زۆرجار زانیاری چەواشەکارانە و بێ بەڵگە لەخۆدەگرێت.