هەولێر-نۆرس پرێس
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتی “ئەمەت لە کوێ بو” رادەگەیهنن و لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆبونەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە سامانی کاندید و سەرۆک حزبەکان، بڕی ملیارێک و 113 ملیۆن دۆلاری دۆسیەی دزی سەدەیان گەڕاندوەتەوە.
حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ئهمڕۆ پێنجشهممه لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و هەڵئاوسانی سامان بە دروشمی ئەمەت لە کوێ بو رادەگەیهنن، لە رێگەی ئەو هەڵمەتەوە رێژە و سەرچاوەی سامان و داهاتی بەرپرسە حکومییەکان و فەرمانبەران چاودێری دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەماهەنگی هاوڵاتیان ئامڕازی سەرەکی سەرکەوتنی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵییە و پێویستە هاوڵاتیان لە ئاست گەندەڵی بێدەنگ نەبن .
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی رابردو بەڕێوەبەری خۆپارێزی لە دەستەی دەستپاکی لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی ئاشکراکردنی سامانی سەرۆک حزب و هاوپەیمانییە سیاییەکان کرد.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق باسی لەوەشکرد، ئامانج لە توێژینەوە لەسەر سامانی سەرۆکی حزبەکان و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پێناو دورخستنەوەی گەندەڵکارانە لە پڕۆسەکانی هەڵبژاردن و پۆستە حکومییەکانی دەوڵەتی عێراق.
ئهوهشی خستهڕو، بڕی ملیارێک و 113 ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت و سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بە ناوی هاوسەری یەکێک لە تۆمەتبارەکانی “دزی سەدە”وە بوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە.