هەولێر-نۆرس پرێس
سەرباز بەرزنجی، سەرۆکی شارەوانی لامبێس-ی لەندەنی پایتەختی بریتانیا رایگەیاند، پڕۆژەی بە پارێزگابونی هەڵەبجە نزیکە لە پەسەندکردن و بەپێویستی دەزانن لەمکاتەدا لە پەرلەمانی عێراق ئامادەییان هەبێت و بە نیازن مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە لەندەن بکەنەوە.
فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق ئهمڕۆ پێنجشهممه لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند، پێشیوازیان لە سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری ناوچەی لامبێسی لەندەنی پایتەختی بریتانیا کردوە و ناوبراو وەک پارێزگارێکی لەندەن لە بریتانیا کاردەکات هاوشێوهی نوێنەرێکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بریتانیا كارهكان دهكات.
لایخۆیەوە سەرباز بەرزنجی، سەرۆکی شارهوانی ناوچەی لامبێستی لەندەن رایگەیاند، راستە ئەوان لە وڵاتێکی دیکەوە خاونی پۆستین حکومین، بەڵام هەمیشە وەک نوێنەرێکی هەرێم و عێراق دەمێننەوە.
ئەوەشی خستەڕو، پڕۆژەی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لە پەسەندکردندایە و بەپێویستیان زانیوە لە رۆژێکی ئاوادا ئامادەییان هەبوبێت و سوپاسی فراکسیۆنە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن کە پێشوازیان لێکردون.
سەرباز بەرزنجی باسی لەوەشکرد، لە ماوەی رابردو لە بریتانیا مەراسیمێکی تایبەت بە یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوە و چەندین پەرلەمانتاری بریتانی ئامادەییان هەبوە و چەندین رێکخراو ئامادەیی خۆیان بۆ شادکردنەوەی منداڵە ونبوەکانی کیمیا بارانی هەڵەبجە تەرخان کردوە و لە ئێستاشدا سەرقاڵی بنیادنانی مۆنۆمێنتێکی کیمیابارانی هەڵەبجەن لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا.
بڕیاربو ئهمڕۆ پهرلهمانی عێراق دهنگ بدات لهسهر بهپارێزگابونی ههڵهبجه بهڵام بهبیانوی تهواونهبونی رێژهی یاسایی پهرلهمانتاران كۆبونهوهكه بۆ رۆژی دوشهممهی ئاینده (18ی ئهیلول) دواخرا.