پشێوی ئەمنی و داخستنی رێگاکان.. پاش دۆزینەوەی تەرمی ئەندامێکی میلیشیایەکی سەر بە تورکیا لە گوندەواری رەققە

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میلیشیایەکی سەر بە “جەیش وەتەنی” دڵسۆزی تورکیا، ڕێگای سولوک – حەمام ئەلتورکمانیان لە باکوری ڕەققە داخست، دوای ئەوەی تەرمی یەکێک لە ئەندامانی ئەو سوپایەیان دۆزییەوە کە لەلایەن هێرشبەرانی نەناسراوەوە کوژراوە.

سەرچاوەیەک لە “جەیش وەتەنی”ی سەر بە تورکیا بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کوژراوەکە ناوی “فەواز ئەلخەمیس”ە و ئەندامی میلیشیای “ئەحرار ئەلشەرقییە”یە، بە دەست بەستراوی دۆزرایەوە، کە بە دوو فیشەک لە سەریدا کوژرابوو، پاشان گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری لە شاری گرێ سپی.

ئاماژەی بەوەشکرد، میلیشیای “ئەحرار ئەلشەرقییە” بە هەماهەنگی لەگەڵ “جەیش وەتەنی” سەر بە تورکیا، ئەو رێگایەی کە شارۆچکەی سولوک و گوندی حەمام ئەلتورکمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بە دانانی دوو بازگە لە ناوچەی رووداوەکە، داخست.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، ئەمە لە ماوەی ئەم مانگەدا یەکەم رووداوی لەوجۆرەیە لە ناوچەکەدا، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی مانگی رابردوودا سێ رووداوی تیرۆرکردن لە دژی ئەندامانی جەیش وەتەنی ، لە گوندەوارەکانی سەرێ کانیێ، لە باکووری حەسەکە، روویانداوە، بەبێ زاینی لایەنە ئەنجامدارەکە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد