ناوەندی نیشتیمانی سوریا تۆمارکردنی شەش بوومەلەرزەیان لەو وڵاتە راگەیاند

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وێستگەکانی ناوەندی نیشتمانی بۆ بوومەلەرزە، تۆمارکردنی شەش بوومەلەرزەیان راگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا روویانداوە و یەکێکیان لە باشووری رۆژئاوای حەسەکە تۆمارکراوە.

ناوەندەکە لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە، تا کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شەش لەرینەوەی زەمینی لاوازیان تۆمارکردووە، کە گەورەترینیان بوومەلەرزەیەک بووە بە قوڵایی 70 کم لە باشووری رۆژئاوای حەسەکە بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر.

لە درەنگانی کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێدا، دانیشتوانی شاری حەسەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە بەردەست نییە..

لە مانگی شوباتی رابردوودا باکووری سوریا و رۆژئاوای کوردستان بوومەلەرزەیەکی وێرانکەری بەخۆوەبینی، کە بەهۆیەوە نزیکەی شەش هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، جگە لەوەی سەدان کەسیش برینداربوون، ئەمە جگە لە وێرانکارییەکی بەرفراوانی ژێرخان و دامەزراوەکان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر