تورکیا سایلۆکانی تل تەمر لە رۆژئاوا بۆمبارانکرد
تەل تەمر – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، 14\9\2023، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، سایلۆی گەنمیان لە گوندەواری باکوری تەل تەمر لە باکوری پارێزگەی حەسەکەی رۆژئاوایی کوردستان بۆردومان کەد.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزەکانی تورکیا گروپە چەکدارەکان، بە چەکی قورس سایلۆیی گوندی “ئوم کەیف”یان لە گوندەواری باکووری تەل تەمر تۆپباران کرد”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەمجار نییە کە گروپە چەکدارەکان سایلۆیی گەنم دەکەنە ئامانج.
دوای نیوەشەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممەی، هێزەکانی تورکیا بە چەکی قورس هەمان سایلۆیان کردە ئامانج، تاوەکو ئێستا قەبارەی زایانەکانی نێو سایلۆ ئاشکەرا نەکراون.