173 خێزانی عێراقی کامپی هۆل گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتەکەیان

حەسەکە – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، بەڕێوبەرێتی کامپی هۆل لە رۆژهەڵاتی حەسەکە، 173 خێزانی عێراقی نیشتەجێی کامپەکەیان رەوانەی وڵاتەکەیان کردەوە.

ئەو 173 خێزانە عێراقییە، کە لە ژن و منداڵانی داعش پێکهاتوون و ژمارەیان 634 کەسە، کامپی ھۆلیان لە بەجێھێشت و بڕیارە بگەڕێنەوە بۆ عێراق و لە  کامپی جەدعە لە نزیک موسڵ نیشتەجێ بکرێن.

ئەمڕۆ، عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی عێڕاقی راگەیاند، کە ئەو خێزانانە شەوی رابردوو گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق و گوتیشی، “ئەمە یازدەیەمین کاروانی عێراقییەکانی کامپی هۆلە کە گەڕینرابنەوە.”

بە گوتەی ئەو، تائێستا نزیکەی 1500 خێزانی عێراقی گەڕاونەتەوە، نزیکەی 6 هەزار خێزانیش هێشتا لە کامپەکە ماونەتەوە.

کامپی ھۆڵ لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە، کە نزیکەی 55 ھەزار کەسی تێدایە و بە بۆمبی کات بۆ دارێژراو ناسراوە، زۆرینەی دانیشتووانەکەی عێراقیین، تائێستا عێراق نزیکەی سێ ھەزار ھاووڵاتیی وڵاتەکەی لە کامپەکەوە گەڕاندووەتەوە بۆ کامپی جەدعە لە نزیک موسڵ.