میقداد: ئەوەی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سوریا دەکات بەردەوامی داگیرکاری تورکیا و ئەمریکایە
دیمهشق – نۆرس پرێس
فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، “ئەوەی رێگری لە گەرانەوەی ئاوارەکانی سوریا دەکات، دەرئەنجامەکانی بەردەوامی داگیرکاری تورکیا و ئەمریکایە بۆ سەر بەشێک لە سوریا”.
میقداد لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە لە عەبدوڵڵا بو حەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان پێگەیشتووە، لەو ماوەیەدا جەختی لە قووڵایی ئەو پەیوەندییە مێژووییانەی کردۆتەوە کە هەردوو وڵات یەکدەخەن کۆتاییهێنان بە هەموو ئەو شتانەی کە رێگری لەم گەرانەوەیە دەکەن.
یەکشەممەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی سوریا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە بەردەوامی لە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەی و تاڵانکردنی سامانی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کۆتایی بەو کارانە بهێنێت و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی بکات.
حکومەتی سوریا و رووسیا بەردەوامە لە تۆمەتبارکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دزین و لەناوبردنی سامانی ئەو وڵاتە و پێشێلکردنی سەروەری سوریا و یەکپارچەیی خاکی سوریا.
هاوکات وەزارەتی بەرگری رووسیا بەردەوامە لە تۆمەتبارکردنی ئەمریکا بە پێشێلکردنی ئاسمانی سوریا و ئەمریکاش دەڵێت پلانی (حکومەتی رووسیا- ئێران) هەیە بۆ دوورخستنەوەی لە سوریا، هەروەها پابەندە بە هاوبەشیەکەیەوە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بۆ شکستپێهێنانی هەمیشەیی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش.”
میقداد ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا پێشوازی لە گەرانەوەی سەرجەم ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەی دەکات و هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ ئەوە دابین دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو ئەو شتانەی کە رێگری لە گەرانەوەی پەنابەرانیش دەکەن، “کاریگەرییە کارەساتبارەکانی بەردەوامی جێبەجێکردنی رێوشوێنە ئابوورییە نایاساییەکان کە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوایی دوژمنایەتی لوبنان و سوریاوە بەسەر سوریادا سەپێنراوە” هەیە.
لە بەرامبەردا بو حەبیب ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی لوبنانی دەکات بۆ سەردانی سوریا لە ماوەی داهاتوودا بۆ تاوتوێکردنی پرسی پەنابەرانی سوریا، ئەمەش ئارەزووی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ سوریا لەم چوارچێوەیەدا دەربری.