هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل خاڵەکانی دەوروبەری تەرتوس دەکەنە ئامانج

تەرتۆس – نۆرس پرێس

ڕۆژی چوارشەممە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل خاڵە بەرگرییە ئاسمانییەکانی سوریا لە دەوروبەری شاری تەرتوس لە ڕۆژئاوای سوریا بە مووشەک لە دەریای ناوەڕاستەوە کردە ئامانج.

سه ڕچاوەیەکی سەربازی بۆ ئاژانسی فەرمی سانا ڕایگەیاند، کاتژمێر 17:22ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئیسرائیل به موشەک بە ئاراستەی دەڕیای ناوەڕاستەوە شوێنەکانی بەڕگری ئاسمانی له تەرتووس کرده ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی لەدەستدانی دوو سەرباز، هاوکات شەش سەربازی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، بەرگری ئاسمانی سوریا ڕێگری لە زۆربەی مووشەکەکانی ئیسرائیلی کردووە کە پێش ئەوەی بگەن بە ئامانجەکەیان خستووەتە خوارەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی