بەهۆى بۆردومانى سوپاى ئۆکرانیا بۆ سەر کارگەیەکی چاککردنەوەی کەشتییەکان لە شاری سیڤاستۆپۆل، 30 کەس گیانیان لەدەستدا
هەولێر – نۆرس پرێس
بەهۆى بۆردومانى سوپاکانى رووسیا و ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەکانى سیڤاستۆپۆل و ئۆدێسا، لانیکەم 30 کەس بوونە قوربانیى، وێستگەیەکى شەمەندەفەریش لە مۆسکۆ کرایە ئامانج و لە نزیک تاوەری ئۆستانکینۆى شارەکەش ئاگرکەوتووەتەوە.
میخائیل ڕازڤۆژایڤ، پارێزگاری سیڤاستۆپۆل رایگەیاند، بەهۆى بۆردومانى سوپاى ئۆکرانیا بۆ سەر کارگەیەکی چاککردنەوەی کەشتییەکان لە شاری سیڤاستۆپۆل، لانیکەم 24 کەس برینداربوون.
کەناڵى تاچى ئۆکرانى بڵاویکردەوە، سوپاى رووسیا لە رێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە، ناوچەکانى ئیزمایلى لە ئۆدێسا کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
هاوکات، لە چەند ناوچەیەکى مۆسکۆى پایتەختى رووسیا، دەنگى چەند تەقینەوەیەک بیستراوە، کەناڵى تاچ ئاشکرایکردووە، وێستگەیەکى شەمەندەفەر لە مۆسکۆ کراوەتە ئامانج و لە نزیک تاوەری ئۆستانکینۆ ئاگرکەوتووەتەوە.