بەهۆی بۆردومانەوە 21 هەزار خوێندکاری بەرێوبەرایەتی خۆسەر ناتوانن پەیوەندی بە قوتابخانەکانەوە بکەن

مەنبج – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی لیژنەی پەروەردە لە مەنبەج رایگەیاند، بەهۆی هێرش و بۆردومانی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ سەر شارۆچکەی مەنبەج و گوندەوارەکانی، دەوام لە 75 قوتابخانەدا دەستیپێنەکردووە، هەرچەندە ماوەی چوار رۆژە لە سەرجەم ناوچەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی نوێ دەستیپیکردوە.

لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە، گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیک لە تورکیا لە چەندین میحوەرێکەوە هێریشیان بۆ سەر ناوچەی مەنبەج کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریا دیموکراتدایە لە رۆژئاوایی رووباری فورات دەستپیکردووە.

عەبیر برهۆ، هاوسەرۆکی هاوسەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە مەنبەج رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە 75 قوتابخانە کە دەکەونەوە سەر هێلی پێکدادان لە نێوان ئەنجومەنی سەربازی  مەنبەج کە سەر بە هەسەدەیە و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، لە کارکەوتوون، و دەوامی خویندەکاران لەو قوتابخانانە دەستپێنەکردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا زیاتر لە 21 هەزار خوێندکار ناتوانن بچنە قوتابخانەکانیان بەهۆی بۆردومانەکەی تورکیا و گرۆپە چەکدارەکان، کە ناچاریکرد گوندەکانیان بەجێبهێڵن.

بەرپرسەکەی پەروەردەی مەنبەج، داوای لە رێکخراوە مرۆییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن و هێرشەکانی تورکیا رابگرن، بۆ ئەوەی خوێندەکارەکان بتوانن بگەرێنە شوێنەکانیان و دەست بە خوێندن بکەن.