چەند تەقینەوەیک شاری بوکەمال لە سنووری سوریا و عێراق دەهەژێنن
دێرەزوور – نۆرس پرێس
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆوە، چەندین تەقینەوەیەک شاری بوکەمال و گوندەکانی دەوروبەری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، لەسەر سنووری نێوان سوریا و عێراق، دەهەژێنن.
شایەتحاڵێکی چاودێر لە شارۆچکەی باغۆزەوە، لە بەرامبەر شاری بوکەمال، لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دەنگی هەشت تەقینەوەی بەهێز لە خەو هەڵساون.
شایەتحاڵەکە بەتەواویی نەیزانی هۆکاری تەقینەوەکان چین، بەڵام پێیوابوو کە مەشق و راهێنانی سەربازیی میلیشیایەکی سەر بە ئێران بووبێت کە ناوچەی ئەلشامییە (رۆژئاوای رووباری فورات)یان بەدەستەوەیە.
هاوکات دانیشتوانی شاری هەجین، کە نزیکەی 40 کم لە بوکەمالەوە دوورە، دەنگی تەقینەوەکانیان بیستووە.
لە ماوەی پێشوودا ناوچەکانی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور و بەتایبەت شاری بوکەمال، کە دەکەوێتە سەر سنووری سوریا و عێراق، چەندین جار لەلایەن فڕۆکەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.