بۆ یەکەم جار.. رووسیا تێکشکاندنی موشەکهاوێژێکی تورکیی لە ئۆکرانیا راگەیاند
دیمەشق– نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری رووسیا، بۆ یەکەمجار لە شەڕی دژی ئۆکرانیادا، تێکشکاندنی مووشەکهاوێژێکی دروستکراوی تورکیای راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری رووسیا، لە راگەیاندنی هەواڵيەکان سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، رایانگەیاند، کە مووشەکهاوێژی دروستکراوی تورکیا جۆری T-122 Sakarya لەناوبردووە.
ئاژانسی فەرمی “ریا نۆڤۆستی” بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری بۆ یەکەمجار هەواڵی لەناوبردنی ئۆتۆمبێلێکی شەڕکەری تورکی لە بەرەی باکوور، بە تایبەتی لە کوبیانسکی خارکیڤ لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاندووە.
ئەم ئۆتۆمبێلە سەربازییە لە ساڵی 1995ەوە لەلایەن کۆمپانیای تورکی “رۆکتسان”ەوە بەرهەم هێنراوە و هاوشێوەی سیستەمی گرادی سۆڤیەت و رووسییە.
بەم راگەیاندنە، مووشەکهاوێژەکەی تورکیا دووەم چەکی تورکییە کە لە ئۆکرانیا لەناوببرێت دوای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی “بەیراکدار” کە پێشتر رووسیا رایگەیاندبوو کە لە مانگەکانی یەکەمی جەنگەکەدا ژمارەیەکیان خراونەتە خوارەوە.