دەسەڵاتدارانی تورکیا 760 پەنابەری سوورییان دیپۆرتکردەوە

تەل ئەبیاد – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممە، دەروازەکانی باکوری سوریا زۆرترین دیپۆرتکردنەوەی رۆژانەی پەنابەرانی سوریای لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمارکرد، بەو پێیەی ژمارەی پەنابەرانی دیپۆرتکراو گەیشتە 760 پەنابەر کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، “ئەمرۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 760 پەنابەری سورییان لە رێگەی دەروازەکانی تەل ئەبیاد و باب ئەلهەوا دیپۆرتکردووەتەوە، کە ژن و منداڵیشیان تێدابووە و لەو دەروازانەش رادەستی دەزگا ئەمنییەکان کراون”.

روونیشیکردەوە، 320 پەنابەر لە دیوی تورکیاوە رادەستی دەزگا ئەمنییەکان کراون لە دەروازەی تەل ئەبیاد لە باکووری رەققە و لە ناوەندەکانی پەناگە راگیراون تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 440 پەنابەریان رادەستی دەستەی تەحریر شام (پێشتر بەرەی نوسرە بوو) کردووە لە دەروازەی باب ئەلهەوا.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا هەموو بەڵگەنامە تایبەتە دیپۆرتکراوەکانیان کشاندەوە و دەست و پەنجەمۆریان لەسەر کاغەزی گەرانەوەی خۆبەخشیانە بەشێوەیەکی زۆرەملێ گیرا.

سەرچاوەکانی دەروازەکانی تەل ئەبیاد، باب ئەلهەوا و باب ئەلسەلامە رایانگەیاندووە کە “لە سەرەتای ئەم مانگەوە ژمارەی دیپۆرتکراوی سوریا بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن گەیشتووەتە پێنج هەزار کەس”.