بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری دەدات کە 24 ملیۆن کەس مەترسی برسێتییان لەسەرە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند کە کەمبوونەوەی بودجە وایکردووە بە شێوەیەکی کتوپڕ بەشە هاوکارییەکان لە چەندین ئۆپەراسیۆندا کەمبکاتەوە بۆ سوریا، هۆشداریشیدا کە 24 ملیۆن کەسی دیکە مەترسی ئەوەیان لەسەرە رووبەڕووی برسێتی ببنەوە.

ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، لە لە هەوڵدایە بۆ دابینکردنی پێداویستییە جیهانییەکان بۆ یارمەتییە خۆراکییەکان لە کاتێکدا ئەمساڵ رووبەرووی کەمیی بودجەی زیاتر لە 60% بووەتەوە کە بەرزترین رێژەیە لە مێژووی خۆیدا.

لە بەیاننامەیەکدا وتی: “بۆ یەکەمجارە بەرنامەی خۆراکی جیهانی رووبەڕووی کەمبوونەوەی بەشدارییەکان بووە لە کاتێکدا پێداویستییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام زیادیان کردووە.”

ئەمەش دەتوانێت دەرئەنجامە ترسناکەکانی هەبێت، چونکە پسپۆرانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی مەزەندە دەکەن کە بۆ هەر 1% کەمبوونەوەی یارمەتییە خۆراکییەکان، زیاتر لە 400 هەزار کەس مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە بکەونە ئاستی فریاگوزاری برسێتی.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کەمکردنەوە بەرچاوانەی کە ناچارە بیکات، بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری داوە کە “رەنگە 24 ملیۆن کەسی دیکە لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا بخزێنە ناو برسێتی فریاگوزاری، کە بە بەراورد بە ئاستی ئێستا بە رێژەی لەسەدا 50 زیادیکردووە.”

بەرنامەی خۆراکی جیهانی مەزەندە دەکات کە 345 ملیۆن کەس لە جیهاندا رووبەرووی نائاسایشی خۆراکی توند دەبنەوە و لە ئێستادا 40 ملیۆن کەسیان لە ئاستی فریاگوزاری برسێتیدا هەژمار دەکرێن، یان ئاستی چوارەمی پۆلێنبەندی نێودەوڵەتی، هەروا لە مەترسی مردندان بەهۆی بەدخۆراکییەوە.

لە مانگی تەمموزدا، 45%ی وەرگرانی هاوکاری لە سوریا و ئەفغانستان لە یارمەتییەکان پچراون و لە مانگی ئایاردا پرۆگرامی خۆراکی جیهانی ناچاربوو رێژەی کەیسەکانی بە رێژەی 66% کەمبکاتەوە، واتە نزیکەی هەشت ملیۆن کەس کە پێویستیان پێیەتی چیتر هاوکاری خۆراکییان وەرنەگرتووە.